کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم، ناڕەزایەتیی خەڵکی سیلوانای لێکەوتەوە

13:38 - 30 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە هەموو دامودەزگاکاندا، به‌هۆی گەندەڵی و بێ بەرنامەیی، خەڵکی بێتاوانیان لە هەموو خزمەتگوزارییەک بێبەش کردووە.

گەندەڵی و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم لە شاری ورمێ، ناڕەزایەتیی خەڵکی گوندی "کورتە کەول" لە ناوچەی سیلوانای لێکەوتەوە.

خەڵکی ئەو گوندە ناڕەزایەتییان لەهەمبەر پێڕانەگەیشتن بە شوێنە گەشتیارییەکان و ڕێگەوبانەکان دەربڕیوە.

ئەو گوندە تەنیا یەک پردی داری هەیە ئەویش خەڵک خۆیان دروستیان کردووە.

هەتا ئیستا چەندین جار داوا لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران کراوە کە ئەو پردە دروست بکەن، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

بە وتەی دانیشتووەکانی ناوچەکە، گوندی "کورتەکەول" شوێنێکی گەشتیاریی بە ناوی "گەرادێرێ" هەیە.

گەشتیاران بۆ ڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنە گەشتیارییە دەبێ لەو پردە کەڵک وەربگرن، بەڵام بەهۆی هاتوچۆی زۆری خەڵک، ئەو پردە بە تەواوەتی خراپ بووە.