کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی ئارد سەردەشتی بێ نان کرد

11:03 - 2 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: نانواخانەکانی شاری سەردەشت به هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شاری سەردەشت لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، نانواخانەکانی ئەو شارە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و پێداویستییەکانی نانوایی دەستیان داوەتە مانگرتن و نانواییەکانیان داخستووە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە وتووێژێکی تەلەفونیدا لەگەڵ ماڵپەری کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، کولێرەخانەکانی ئەو شارەش بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و پێداویستییەکان پەیوەست بەو مانگرتنە بوونە.

لە شارەکانی کوردستان و ئێران نرخی پێداویستییەکان و بە تایبەت خواردن و خۆراک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران باس لەوە دەکەن کە نرخی خواردەمەنییەکانی لە ئێراندا تورمزی بڕیوە و کۆنتڕۆڵ ناکرێت.