کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی برنج دووبارە بەرز بووەوە

11:09 - 22 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: نرخی برنج لە بازاڕەکانی ئێراندا بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە و بە ٢٥ لەسەد هەلکشانەوەی نرخ، دەفرۆشرێتەوە.

 سەرەتاکانی گەلاوێژی ئەمساڵ، هەواڵێک لە لایەن وەزیری پیشە و وتەبێژی دەوڵەت، بەنیسبەت پێشگرتن بە هاوردەکردنی برنج بڵاو بووەوە کە پاساوی گەیشتنی کاتی هەڵگرتنەوەی ئەو بەرهەمە کشت و کاڵییەیان، بۆ پێشگرتن لە هاوردەکردنی هێنابووەوە.

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی ئێراندا، نرخی برنج ٢٥ لەسەد هەڵکشاوە، واتە هەر کیلۆ برنج بە نرخی ٢٠ هەزار تمەن بە کڕیاران دەفرۆشرێتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پیش لە پەسەندکراویی قەدەغەبوونی هاوردەکردن، نرخی برنج تا ١٤ هەزار تمەن دابەزیبوو.

پاش گەڕانەوەی گەمارۆوە ئابوورییەکان، لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاوە بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و دابەزینی ئاستی ئاڵووێری ئابووری لە نێوان وڵاتانی دەرەوە و ئێران، نرخی شتومەک و خواردەمەنییەکان لە ئێراندا ڕۆژبەڕۆژ ڕووی لە دابەزینە و ئەمە نیشانەی داڕمانی ئابووریی ئەو ڕێژیمەیە.