کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دەرمان ٢٠% زیادی کردووە

10:18 - 19 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: وتەبێژی ڕێکخراوی خواردن و دەرمانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە نرخی دەوا و دەرمان لە ئێراندا ٢٠%ی تر زیادی کردووە و هەنووکە وڵات لە هەلومەرجێکی تایبەتدایە.

کیانووش جەهانپوور وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە باسی لە گرفتەکان کردووە و وتوویەتی: هەنووکە ئێران لە هەلومەرجێکی تایبەتدایە، هەربۆیە نابێ خەڵک چاوەڕێی ئەوە بن کە چاوەڕوانییەکانیان جێبەجێ بکرێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە جێگری بەشی خواردن و دەرمانی وەزیری لەشساخی ڕێژیم پێشتر وتبووی بەهیچ شێوەیەک نرخی دەرمان لە ساڵی ٩٧دا زیاد ناکات.