کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی نوێی نان ڕاگەیەندرا

10:03 - 2 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: نرخی نوێی نان لە بازاڕەکانی ئێراندا ڕاگەیەندرا کە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەنەوەی بەخۆوە بینیوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەزبەر، ڕێکخراوی نانەوایانی سوننەتیی تاران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، نرخی نوێی نانیان ڕاگەیاند. لەم ڕاگەیەندراوەدا ئەوە بەرچاو دەکەوێت کە نرخی نان لەچاو ڕابردوو، گرانتر بووە.

نرخی جۆری نانەکان بەم شێوەیە: "نانی لەواش ٣٠٠ تمەن، نانی تافتون ٣٠٠ تمەن، نان بەڕبەڕیی سادە  ١٠٠٠ تمەن، نان تافتونیی سونەتی ٥٥٠ تمەن و نان تافتونیی خوراسانی ٥٥٠ تمەن".

پێشتر لەبارەی گرانتربوونی نرخی نان لە بازاڕەکاندا، "محەممەدجەواد کەرەمی"، سەرۆکی یەکیەتیی نانە فانتزییەکان وتوویەتی: "لە بەرانبەر بەرزبوونەوەی نرخی ئاو، کارەبا و گاز، نرخی نانیش بەرز دەبێتەوە".

نرخی نان لە ئێران لە کاتێکدا گرانتر دەبێتەوە کە گرانی و کێشە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای گرتووەتەوە و زیاتر لە ٧١ لەسەدی خەڵکی ئەم وڵاتە لەژێر هێڵی هەژاریدان.