کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسەر و مێژوونووسی کورد کۆچی دوایی کرد

12:16 - 16 گەلاوێژ 2719

 کوردستان میدیا: یەکێک لە نووسەر و مێژووناسانی ناوداری کورد، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە دنیای زانست کرد.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، "عەلی کەندی"، نووسەر و مێژوونووسی ناوداری كورد، لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

"عەلی كەندی" یان "عەلی هۆمەر عەلی فەتاح"، ساڵی ١٩٥٣ی زایینی لە ناحییەی دیبەگەی سەر بە مەخموور لەدایک بووە و لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا لە هەولێر، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

"كەندی" لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا، چووبووە ڕیزەكانی پێشمەرگە و لە تەمەنی خۆیدا سێ جار لەلایەن ڕێژیمی بەعسەوە دەسبەسەر كراوە.

 ئەو مێژوونووسە، ١٨ بەرهەمی چاپكراو و بڵاوكراوەی هەیە.

كۆچكردوو ساڵانە ساڵنامەی کوردیی دەردەکرد و لە بواری ڕۆشنبیری و مێژووییدا، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.