کوردستان میدیا: نوێنه‌رێکی مه‌جلیس گوتوویه‌تی، له‌سه‌دا ٨٥ی خه‌ڵکی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و ئامانجدار کردنی یارانه‌کان خه‌ساری له خه‌ڵک و ئابووری وڵات داوه.
غوڵام‌عه‌لی جه‌عفه‌رزاده، ئه‌ندامی کومیسیۆنی به‌رنامه و بوودجه‌ی مه‌جلیس، وێڕای ره‌خنه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، گوتوویه‌تی: بڵاو کردنه‌وه‌ی پاره له نێوان خه‌ڵکدا، خه‌ساری له ئابووری و پرسی کاری وڵاتی داوه و بێکاریی به‌رهه‌م هێناوه.
به‌پێی وته‌ی ئه‌م نوێنه‌ره، به بڵاو کردنه‌وه‌ی پاره دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه ناچێت و کێشه‌ی بێ‌کاری چاره‌سه‌ر ناکرێت.
نابراو شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، به ته‌واوه‌تی به هه‌ڵه ده‌زانێت و ده‌ڵێت: له جیاتیی دانی پاره به خه‌ڵک زیاد کردنی نه‌ختێنه‌یی، پێویسته خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گه‌شه بکات.
به‌پێی راپۆتی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، غوڵام‌عه‌لی جه‌عفه‌رزاده وێڕای ئاماژه به ئاماری دوو مانگی رابردوو، ده‌ڵێت: داهاتی ٢٧٥ هه‌زار تمه‌نی له مانگێکدا هێڵی برسیه‌تی، نزیکه‌ی ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن هێڵی هه‌ژاری و ٧٩٥ هه‌زار تمه‌نیش له سنووری ژیان به پێی پێوه‌ره جیهانییه‌کانه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران