کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزب بەشداری لە کۆنفڕانسی ناوەندی توێژینەوەیی ئورووپا کرد

12:00 - 3 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە یەکیەتیی ئورووپا، لە کۆنفڕانسی پێداچوونەوە بە ڕوانگەی یەکیەتیی ئورووپا سەبارەت بە قەیران و ناکۆکییەکان بەشداری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ٢٧ و ٢٨ی ڕەشەمە، حیسام دەستپیش، نوێنەری حیزب، لە کۆنفڕانسی ناوەندی توێژینەوەی ئورووپا بەشداری کرد، کە سەبارەت بە "پێداچوونەوە بە ڕوانگەی یەکیەتیی ئورووپا سەبارەت بە قەیران و ناکۆکییەکان بوو" .

ناوەندنی توێژینەوەیی ئورووپا، توێژینەوەیەکی بە هاوکاریی یەکیەتیی ئورووپا، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیران و ناکۆکییەکان ئەنجام دابوو، کە لە نێوەڕۆکی کۆنفرانسەکەدا، ئاوڕی لە نمونەگەلێک وەک عێراق و ئەفغانستان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، مالی و سنگاڵ لە ئەفریقا دابووەوە.

توێژینەوەکە بە یارمەتی کۆمەڵە ناوەندێک لە وڵاتە جیاوازەکان بەڕێوە چووبوو، کە یەک لەوان "ناوەندی مێری" لە باشووری کوردستانە.

لە ئەنجامی دوو ڕۆژ تاوتوێکردنی بابەتەکە، توێژینەوەکە کۆمەڵە پێشنیارێکی خستە بەردەم یەکیەتیی ئورووپا، بۆ ئەوەی لە بەشی کردە دەرەکییەکاندا پەیڕەو بکرێت.

یەک لەوان گۆڕینی ڕوانگەی یەکیەتیی ئورووپایە سەبارەت بە ئامانجکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگاکان هەتا ئەکتەر و سەرچڵە دیارەکانی ئەو کۆمەڵگایە.