کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە سێمیناری ناوەندی دۆستانی ئورووپا بەشداری کرد

11:31 - 29 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سێمیناری ''ناوەندی دۆستانی ئورووپا''، لە بروکسێل، بەشداری کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە، لە چوارچێوەی چالاکیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیسام دەستپیش، نوێنەری حیزبی دێموکرات، لە سێمیناری "ناوەندی دۆستانی ئورووپا''، بەشداری کرد.

ناوەندنی دۆستانی ئورووپا، سێمینارێکی لە بروکسێلدا، لەژێر ناوی " ئاشتی ئامانجە"، بۆ "ڕۆیی کانێ"، سەرۆکی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئاشتی و ئاسایش، لیندا مێلۆرێن ڕۆژنامەوان و ئالیس موسابێندێ توێژەر لە زانکۆی کەمبریج، ڕێکی خستبوو.

لەم سێمینارەدا باس لەسەر پرسی ئاشتی و ئاشتیپارێزان کرا.

ناوبروان لە ڕوانگەی خۆیانەوە بابەتەکەیان لێک داوە و لە هەمان کاتدا ئاماژەیان بە ڕێگرییەکانی بەردەم ئاشتی و پاراستنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کرد. هەروەها لە کۆیی نموونەکانی ئاشتیپارێزی ئاوڕ لە نموونەی "ڕواندا" درایەوە، کە وەک گەورەترین شکست لە ئەرکی ئاشتیپارێزیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەسەر کرا.

لە کۆتاییی سێمینارەکەدا بەشداربووان سەرنج و تێبینیی خۆیان خستەڕوو.