کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سه‌ردانێکدا بۆ پارلەمانی کانادا چه‌ند پرسێكی گرینگی لە بارەی ئاڵۆگۆڕەکانی ئه‌م دوایانه‌ی ناوچه‌كه، كوردستان، ڕۆژهه‌ڵات، حیزبی دێموکرات، ڕاسان و بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان خستە بەر باس.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، که‌ژاڵ محەممه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له کانادا له‌گه‌ڵ پا‌رلەمانتار گارنه‌ت جه‌نه‌س سه‌ر به حیزبی كۆ‌نسێرڤا‌تیڤ و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه له حیزبی ئاپزشن له ده‌فته‌ری جه‌نه‌س له پارلەمانی ئه‌و وڵاته کۆ بووەوە.
نوێنه‌ری حیزب له ده‌ستپێكی چاوپێكه‌وتنه‌كەدا، باسێكی كورتی له‌سه‌ر دابه‌شبوونی كوردستان به‌سه‌ر چوار وڵاتی ئێران، ئێراق، توركیە و سووریە و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن، ژینۆسایدی كه‌لتووری، زمان و ناسنامه؛ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژی و ژینۆسایدی فیزیكی، فه‌توای جیهاد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌ته فاشیسته دیكتاتۆره‌كانی ئه‌و وڵاتانه كه ئێسته‌ش به‌رده‌وامن خستە ڕوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیدارەدا، نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن، ڕەگەزپه‌ره‌ستی و حكوومه‌تی ناوه‌ندیی ئێران كرد و به جه‌نه‌سی ڕاگه‌یاند كه تا ئێستاش منداڵانی كورد وه‌ک منداڵانی باقی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران له خوێندن به زمانی دایكی خۆیان بێبه‌شن؛ ئه‌وه له كاتێك دایه كه یاسای ئه‌ساسی ئه‌و وڵاته باس له مافی خوێندن به زمانی دایكی له پاڵ زمانی فارسی ده‌كا.
نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی ئیسلامی به شێوازی جۆراوجۆر ده‌چه‌وسێنه‌وه كه بریتین له: چه‌وسانه‌وه و هه‌ڵاواردن له‌به‌ر كوردبوونیان، چه‌وسانه‌وه و په‌ڕاوێز خستن له‌به‌ر بیر و بڕوای دینینان و چه‌وسانه‌وه و سه‌ركوت له‌به‌ر داواكردنی دێموكراسی و ئازادییە كه بە پێچه‌وانه‌ی بیر و بڕواكانی ڕێژیمن.
کەژاڵ محەممەدی باسی له‌وه كرد، كه كوردستان به گشتی میلیتاریزه كراوه و به‌پێی ڕاپۆرته‌كان زیاتر لە نیو میلیۆن سپایی و به‌سیجی له كوردستان جێگیر كراون کە كاری ئه‌و هێزانه سه‌ركوت كردنی نه‌ته‌وه‌ی كوردە. له ڕۆژهەڵات چالاكوانانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كرێکاری و دینی و هه‌ر كه‌سێک كه بچووكترین ڕەخنه له سیاسه‌تی ڕێژیم بگرێ به توندترین شێوه به‌رخوردی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌بێ هیچ هۆیه‌ک زیندان دەکرێت و حوكمی به سه‌ردا دەسەپێت.
له به‌شی دیكه‌ی ئه‌و دیداره، نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسێكی تێر و ته‌سه‌لی له سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی حیزب له ٧٢ ساڵی ڕابردوو بۆ دابین كردنی دێموكراسی، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كسانی و سێكۆلاریزم له ڕۆژهه‌ڵات و ئێران كرد و باسی له‌وه كرد كه ده‌بێ ده‌وڵه‌تانی دێموكرات پاڵپشتی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی دێموكرات و سێكۆلار.
نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، كه حیزبی ئێمه نزیک به ٢٠ كاتی به کۆماری ئیسلامی دا تا گۆڕانكاریه‌كی جیددی و بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و تۆقین له ڕۆژهه‌ڵات دروست بكا، ڕێژیم نه‌ك هه‌ر ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد به‌ڵكوو كوردستانی زیاتر میڵیتاریزه كرد و كوردی به شێوازیەکی بێوێنه چه‌وساندووته‌وه. هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر خواستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه له ساڵانی ڕابردوودا چوونه‌ته‌وە ناو ڕۆژهه‌ڵات و ئێستاش پێشمه‌رگه بوونیان له ناو ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه. بوونی ئه‌وان ته‌نیا بۆ پاڵپشتی و پاراستنی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاته نه‌ک شه‌ڕ.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه كه نزیك به یەک كاتژمێری خایاند، نوێنه‌ری حیزب باسی له‌وه كرد كه ده‌بێ نه‌ته‌وه دێموكراته‌كان و وڵاته زلهێزه‌كان پاڵپشتی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد و باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ دێموكراتیزا‌سیۆن کردنی ئێران بكه‌ن و ده‌ستی ئه‌و ڕێژیمه سه‌ره‌ڕۆیە له ناوچه‌كه و وڵات كورت بكه‌نه‌وه.
له ئاخرین باسی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، نوێنه‌ری حیزب باسی له بوومه‌له‌رزه‌ی كرماشان و ده‌ورووبه‌ری كرد و باسی له‌وه كرد كه به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێژیم خۆی، كه جێگه‌ی پرسیاره زیاتر له ٥٠٠ كوژراو و ١٠٠٠٠ كه‌س بریندار هه‌یه و ١٩٠٠ گوند و ٧ شار كه‌وتوونه‌تە به‌ر ئه‌و بوومه‌له‌رزه و نزیک به ١٢٠٠٠ ماڵ و خانوو له‌ناو چوونه. لێره نوێنه‌ری حیزب باسی له‌وه كرد كه ڕێژیمی ئێران به دنیا ده‌ره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌وان پێویستیان به هاوكاری ده‌ره‌كی نییه و ئه‌و حكوومه‌ته تا ئێستاش به گوێره‌ی ڕاپۆرته ڤیدیۆیه‌كان له‌و شارانه كه بوومه‌له‌رزه لێی داوه هیچ جۆره یارمه‌تیه‌كیان بۆ لێقه‌وماوان دابین نه‌كردووه. ئه‌وه له كاتێك دایه كه كورده‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران به تاكه كه‌سی و به كۆمه‌ڵ هاوكاریان بۆ لێقه‌وماوان كۆ كردووته‌وه به‌سیج و سپا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانەشدا گرتووه.
له کۆتاییدا گارنه‌ت جه‌نه‌س سپاسی نوێنه‌ری حیزبی كرد بۆ زانیارییه‌كانی و چه‌ند پرسیار و بیر و ڕای گۆڕییه‌وه و داوای كرد كه له داهاتوودا زیاتر له پێوه‌ندی دابن.