کوردستان میدیا: باوا ئەلیاسی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی UNPOدا بەشداری کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، له ناوئاخنی ٣٦ـەمین کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی UNPO له ژنێڤ، مێزگردێكی بۆ باس كردنی ئه‌و بێسه‌ر و شوێنانه، كه ڕێژیمی ئێران خۆی ده‌بوێرێ لە زانیاری له سه‌ر چارەنووسیان ئاشكرا بكا؛ پێک هێنا.
نوێنه‌رانی كورد و ئه‌هواز له‌و کۆبوونەوەدا كه له‌ژێر ناوی بێسه‌روشوێن بوونی زۆره‌ملی ڕێكخرا بوو، به‌شدار بوون.
كۆبوونه‌وه‌كه به قسه‌كانی فێرناندۆ، سه‌رۆك ئیجرایی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكان، ده‌ستی پێكرد. ناوبراو لە قسەکانیدا ئاماژه‌ی به‌و چالش و له‌مپه‌رانه كرد كه ڕێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو ده‌بن.
ناوبراو هەروەها له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێش دانیشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارلەمانتارانی ئورووپایی به‌رپرسی په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ ئێران، ئه‌وان هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئێران ته‌نیا وڵاتی فارسه‌كان نییه، كه ئه‌وان ئیدیعای بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو ئێران وڵاتێكه له باری نه‌ته‌وه‌یی، ئیتنیكی، دینی، فه‌رهه‌نگی و زمانی ڕهنگاوڕەنگه.
ئەلیاسی لە باسەکەیدا، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی ئاڵۆزی كورد له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێژیمه‌وه كرد.
هەروەها باسی ئەوەی كرد به جیهادی خومه‌ینی دژی گه‌لی كورد، پاشان تێرۆری ڕێبه‌رانی كورد له ئورووپا، سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی گه‌لی كورد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سیاسەتی ههڵاواردهكردنی گه‌لی كورد له بواری فه‌رهه‌نگی، ئابووری كرد.
ئەلیاسی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به كێشه‌ی كوشتنی كۆڵبه‌ران به شێوه‌ی ڕۆژانه و خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی شاره‌كانی بانه و سنه كرد.
پاشان مونا سیلاوی نوێنه‌ری حیزبی تەزامنی دێموكراتیكی ئه‌هوازی، له قسه‌كانیدا، وه‌ك نموونه‌ی بێسەروشوێن بوون له ئێران، باسی دۆخی بێسه‌روشوێن بوونی ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كرد. ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ پێکهاتەی ده‌زگاكانی هه‌واڵدەریی ڕێژیمی ئێران كرد، كه به‌شێكیان ڕاستەوخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به حاڵه‌ته‌كانی بێسه‌روشوێن بوون له ئێران‌دا.
دواتر پشكۆ خۆسره‌وی، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه، باسی بارودۆخی بێسه‌روشوێن بوونی ڕامین حوسێنپهناهی، ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه كرد كه له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و به برینداری كه‌وتووەته ده‌ست هێزه‌كانی ڕێژیمه‌وه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد كه بێسهرو شوێنن كراون.