کوردستان میدیا: نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی سوید لەگەڵ بەرپرسی ناوەندی نێونەتەوەیی ئۆڵۆف پاڵمە کۆ بووەوە و چەند پرسێکی ڕۆژ، تایبەت بە کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرد.
ڕێکه‌وتی ٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات حه‌مید ته‌یمووری له وڵاتی سوید به مه‌به‌ستی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆڵۆف پاڵمه ئانا سوێند سرۆم Anna Sundström به فه‌رمی سەردانی ئەو ناوه‌نده کرد.
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له کاتژمێری ٢ی پاشنیوه‌ڕۆ تاکوو ٣ی پاشنیوه‌ڕۆی خایاند و له‌و دیداره‌دا له سه‌ر کوردستان و ناوچه‌که ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یان تاوتوێ کرد:
ـ ته‌وه‌ری یه‌که‌می باسه‌که له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتپرسی له باشور کوردستان بوو که ئانا سوێند کۆمه‌ڵێک پرسیاری هێنایه به‌ر باس که هه‌ڵبژاردنه‌که چۆن بووه و حیزبی دێموکرات چ ڕۆڵێکی هه‌بووه؟ نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانیش باسی گشتپرسی کرد و وتی: هه‌ڵبژاردن له که‌شوهه‌وایه‌کی دێموکراتیانه و سه‌رده‌میانه بووه، هه‌موو که‌س ئازادانه چوونه‌ته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگیان داوه. پێشبینییه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که سه‌ره‌وه‌ی ٩٠ له‌سه‌دی خه‌ڵک ده‌نگی بە سه‌ربه‌خۆیی داوه.
هەروەها ناوبراو وتی: هه‌ر له سه‌ره‌تای باسکردنی گشتپرسی حیزبی دێموکرات پشتیوانی له‌و پرسه کردووه و ئاماده‌یی خۆشی پیشان داوه که هه‌ر کارێکی پێ بسپێرن ئاماده‌ی جێبه‌جێ کردنیە. هه‌ر له‌و بواره‌شدا حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی و هاندانی خه‌ڵک بۆ ده‌نگدان، که‌رنه‌ڤاڵی ڕێک خست و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی به ئاماده بوونی ڕێبه‌ری حدکا ئه‌و که‌رنه‌ڤاڵه‌یان به‌ڕێوه برد. ئانا سوێندسرۆم کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی باس کرد و هیوای خواست وڵاتانی ده‌وروبه‌ر تێبگه‌ن و کێشه‌کان نه‌بنه هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له ناوچه‌که و هیوای خواست که وڵاتانی ئۆرووپا و زلهێزه‌کانیش یارمه‌تیده‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان.
ـ ته‌وه‌ری دووهه‌می باسەکە تایبەت بوو بە حیزبی دێموکرات و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نوێنەری حیزبی دێموکرات ئاماژەی بە دووبارە دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری و چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات کرد و هەروەها باسی پشتیوانی کردن و دەربڕینی خۆشی و شادی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی گشتپرسی باشووری کوردستان و ترسی ڕێژیم لە جووڵانەوەی حیزبی دێموکراتە کە بەردەوام هەڕەشە دەکات.
ـ ته‌وه‌ری سێهه‌م باسی ڕێکخراوه‌کانی حدکامان کرد که پێکهاتوون له یه‌کیه‌تیی ژنان، لاوان، خوێندکاران. نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کان باسی چالاکی ژنان و خوێندکاران و لاوانی کرد له کوردستان و ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایش ئه‌م ڕێکخراوانه به‌تایبه‌ت له سوید زۆر چالاکن و زۆرێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی لاوان و ژنان ئه‌ندامی لاوانی سووسیال دێموکرات و سووسیال دێموکراتن و زۆریش له‌و بوارانه‌دا چالاکن و هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی حدکاش پۆستی به‌رزیان له نێو داموده‌زگای سووسیال دێموکرات هه‌یه و له ناوه‌نده‌کاندا چالاکییه‌کانیان به‌رچاون. هه‌ر بۆیه ئه‌م ڕێکخراوانه پێویستیان به پاڵپشتی ئێوه هه‌یه، له هه‌موو بواره‌کاندا و له کوردستاندا زۆر پێویستیان به ئه‌م ناوه‌ندانه، وه‌ک ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆڵۆف پاڵمه که ئەم ڕێکخراوە به‌تایبه‌تی له بواری پرسی مافی مرۆڤ زۆر پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ن، که یارمه‌تی هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه ده‌ده‌ن که بۆ پرسی مافی مرۆڤ تێده‌کۆشن. ڕێکخراوه‌کانی حدکاش چالاکییه‌کانیان هه‌موو له‌و بوارانه دایه و به‌تایبه‌تی بۆ ئازادی میلله‌ته‌که‌یان له به‌رانبه‌ر دوژمنی دڕنده‌ی وه‌ک ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران تێده‌کۆشن. نوێنەری حیزبی دێموکرات باسی ئه‌وەی کرد که چالاکی ئه‌م ڕێکخراوانه سنوورداره و ناتوانن له کوردستان به دڵی خۆیان چالاکی ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روەها نوێنەری حیزبی دێموکرات داوای ئەوەی کرد که ئه‌م ناوه‌نده به ڕێنمایی و پێشنیاری خۆیان و ته‌نانه‌ت ماددی و مه‌عنه‌وی یارمه‌تیده‌ر بن.
ئانا سوێند سرۆم باسی کرد که ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێ له داهاتوودا دەیکه‌ن و وتی: ئاگامان له چالاکییه‌کانی یه‌کتر ده‌بێ. ناوبراو سپاسی نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی کرد بۆ زانیارییه‌کانی له سه‌ر ڕێکخراوه‌کان و جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که له داهاتوودا ئه‌م چاوپێکه‌وتنانه درێژه‌ی هه‌بێ و هیوای خواست که پرسی کورد به ئاشتیانه و به‌بێ شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بکرێ.
نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حدکاش سپاسی ناوبراوی کرد، بۆ ئه‌وەی کاته‌ی به ئەوان داوە و داوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر و بەرەو پێشچوونی ناوه‌نده‌که‌یان کرد.