کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشیی "ئێم ئێس" لە پارێزگای ورمێدا هێڵی سووری تێپەڕاند

09:57 - 14 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: وڵاتی ئێران لە بواری پەرەسەندنی نەخۆشیی "ئێم ئێس" لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، پلەی یەکەمی هەیە و ئەم نەخۆشییە لە پارێزگای ورمێشدا هێڵی سووری تێپەڕاندووە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم، نەخۆشیی "ئێم ئێس" لە پارێزگای ورمێدا زۆرتر لە پێش پەرەی سەندووە.

پێشتر "سومەیە زارع"، بەرپرسی ئەنجومەنی "ئێم ئێسـ"ـی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاندبوو: "٤ هەزار و ١٢٦ کەس لە پارێزگای ورمێدا، تووشی نەخۆشیی ئێم ئێسن".

هەروەها ناوبراو وتبووی: "ڕێژەی ژنانی تووشبوو بەم نەخۆشییە ٢.٥ بەرابەری پیاوانە و ڕێژەی تووشبووان ڕۆژبەڕۆژ ڕووی لە هەڵکشانە".

لە ئەمڕۆدا سترێس و گوشاری دەروونی، لە هۆکارەکانی پەرەدان بە نەخۆشیی "ئێم ئێسـ"ـە و بە سەرنجدان بە بەرزبوونەوەی گوشارە ئابوورییەکان کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گوشاری دەروونی، چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی ئەم نەخۆشانە زیاد بکات.