کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهیدێکی سوورخەڵات کۆچی دوایی کرد

12:22 - 17 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: ژنە شەهیدێکی دانیشتووی شاری ورمێ، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە "مەریەم مەحموودنژاد"، خەڵکی گوندی "گیچە"، سەر بە شاری ورمێ و هاوژینی شەهید "محەممەد سلێمانی"، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید "محەممەد سلێمانی"، لە ساڵی۱۳٦۱ی هەتاوی، وێڕای چەندین قارەمانی دیکە لە ڕێگای بەرگری لە خاکی کوردستان، لە حەماسەیەکی بێوێنەدا لە شەڕی بەناوبانگی "پردی جوونیـ"ـدا پەیوەست بە کاروانی شەهیدان بوون.

هەروەها دوو برای دایه مەریەم، بە ناوەکانی "یووسف و  سەعید مەحموودنژاد"، له ڕێبازی پڕسەروەریی حیزبی دێمۆکراتدا گیانی خۆیان پێشکەش بە خاکی کوردستان کردووە و دایە مەریەم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی هاوسەر و دوو برا شەهیدەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.