کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:30 - 9 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٨ی خەرمانان، دایە "زارا پوورخزر"، هاوسەری شەهید "ئیسماعیل دروستکار"، لە گوندی "گرکاشان"، سەر بە شاری شنۆ، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و پێشمەرگەخۆشەویست بوو و هەتا دواهەناسەکانی ژیانی بە ڕێبازی هاوژینەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

"شەهید ئیسماعیل دروستکار"، دوای ئەوەیکە پەیوەست بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، لە ڕووداوێکدا لە گوندی "قەڵاتانـ"ـی سەر بە شاری نەغەدە، لە ڕێکەوتی ١٢ی بانەمەڕی ساڵی ٦٢ی هەتاویدا، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "قەڵاتانـ"ـە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.