کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەک لە سنە دەسبەسەر کرا

12:28 - 10 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی ئەڵڵاوەیسی" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی  گوندی "کۆرکۆره" سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران" بۆ لێپێچینەوە ڕەوانەی گرتنگە کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ دەسبەسەر کرابوو و مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

هاوکات ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ٨٢ بۆ ماوەی چەند مانگ دەسبەسەر کرابوو و ساڵی ٧٦  بە هۆی چالاکیی سیاسی لە زانکۆ دەرکراوە.