کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، بەهۆی کارەباگرتووییەوە گیانی لەدەست دا

12:11 - 19 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: بەهۆی کێشەی کارەبا و ناستانداردبوونی کانێکسی بوومەلەرزەلێدراوەکان، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی خەرمانان، کارەبای کانێکسی یەکێک لە هاووڵاتیانی بوومەلەرزەلێدراو لە گوندی "جوانمیری" سەر بە شاری سەرپێڵ زەهاو تووشی کێشە بووە و کارەبا هەموو کانێکسەکەی گرتووە، کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە هاووڵاتییەکی ئەم گوندە بە ناوی "عەزیزوڵڵا ڕەزایی"، تەمەن ٥٠ ساڵ، گیانی خۆی لەدەست بدات.

لە دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشاندا، لەگەڵ ئەوەی کە هێشتا هیچ کام لە کێشەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیە چارەسەر نەکراوە، بەڵكوو هێشتاش بەهۆی کێشە جۆربەجۆرەکانەوە، گیانی خەڵکی ئەم ناوچانە لە مەترسیدایە.