کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرا

18:07 - 9 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە پاوە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەم ناوچەیان بەناوی "باست محەممەدی" دەسبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سێ ڕۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی دەرەبەیان سەر بە شاری پاوە بەناوی باست محەممەدی کوڕی حەمەخان تەمەن 32 ساڵ و خێزاندار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەم ناوچەیە دەسبەسەر کراوە.

تا ئێستا هۆکاری گیرانی ناوبراو ڕوون نەبۆتەوە بەڵام بەپێی دوایین زانیارییەکان لە مەیدان نەفتی کرماشان ڕاگیراوە.

دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ناوە بە ناوە بۆ گوشارهێنان بۆسەر هاووڵاتییانی کوردستان و هەرچی زیاتر پۆلیسی کردنی کەشی زاڵ بەسەر شارەکاندا، دەست دەدەنە ڕەشبگیری و بەبێ هۆکارێکی دیار و زۆر جاریش بێ هەبوونی بڕیاری دادگا هاووڵاتییانی کوردستان دەسبەسەر دەکەن.