کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

20:49 - 14 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە شاری پیرانشار هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردووەتەوە ،ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد پەتاشی تەمەن ٥٤ ساڵ کوڕی محەممەد کەریم خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەوم هاووڵاتییە کوردەیان هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاندووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەوم هاووڵاتییە کوردە لە گرتووخانەی هێزەکانی ئیتلاعات دایە و لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.