کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوژینی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:00 - 14 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: هاوژینی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی دایه "خەدیجه ئاشیر" خیزانی شەهید "یونس ئاهەنگەری" له تەمەنی ٨٠ ساڵیدا دوای ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجه کوچی دوایی کرد.

دایە خەدیجە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی هاوسەرەکەی مایەوە و ئەرکی بەخێوکردنی منداڵ و بەڕێوەبردنی بنەماڵەی لە ئەستۆ گرت. تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا له گۆڕستانی "سوڵتان یەعقووب"ـی نەغەده به خاک ئەسپێردرا.

شەهید "یونس ئاهەنگەری" ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە شاری نەغەدە لە شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان شەهید کرا و گڵکۆی ناوبراو لە شاری مەهابادە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.