کوردستان میدیا: ٢ خوێندکار و ٦ هاووڵاتیی کورد، له شاره‌کانی مه‌ریوان، شنۆ و سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌گوێره‌یی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، ٤ هاووڵاتیی کورد له شاره‌کانی شنۆ و سه‌رده‌شت به‌ناوه‌کانی دڵشاد عه‌لیپوور، مه‌سعوود عه‌بدوڵڵاهی، عه‌بدولواحید مه‌عرووفزاده و هیوا شهریعهتپهنا، که ٢ مانگ پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، راپێچی به‌ندیخانه‌ی شاری ورمێ کراون.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له چاره‌نووسی ئه‌و چوار هاووڵاتییه کورده له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له رێکه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دوو چالاکی خوێندکاری به‌ناوه‌کانی عه‌لی تاسه و عوبه‌ید زارعی له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و راپێچی به‌ندیخانه کراون.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه و به پشت به‌ستن به وته‌ی چالاکانی خویندکاریی ناوچه، هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه کورده له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ناڕوونه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ٢ هاووڵاتیی خه‌ڵکی گوندی نێی ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌ناوه‌کانی عادڵ په‌روازه ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌لیل گه‌ردی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، پاش بانگهێشت کران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که عادڵ په‌روازه له رێکه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ر ره‌وانه دادگای مه‌ریوان کراوه و هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو