کوردستان میدیا: فرمانده‌ی هێزه‌ی زه‌مینیی ئه‌رتشی رێژیم هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه، که ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێکی مه‌ترسیدار بێته پێشه‌وه له هه‌موو لایه‌که‌وه له گوشاره‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرین.
فرمانده‌کانی سپای پاسدارانیش هوشداریی له‌مه‌ڕ هه‌رچه‌شنه هێرشێک داوه.
فرمانده‌ی هێز‌ی ئینتزامیی رێژیمی ئێران، وێڕای پێداگری ئه‌وه‌ی که گه‌مارۆی نوێ له بەرەوپێش بردنی ئامانجه‌کانی رێژیم کاریگه‌ریی نییه، به هه‌واڵده‌ریی ئیسنای گوتووه: گه‌مارۆکان له جیاتی ئه‌وه قه‌تیزمان بکه‌نه‌وه، رێخۆشکه‌ری پێشکه‌وتنمان بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رادیۆ فه‌ردا، پاش ئه‌وه‌ی که دانووسانه‌کانی رێژیمی ئێران و شه‌ش زلهێزی جیهان بێ ئه‌نجام کۆتایی پێهات، ژماره‌یه‌ک فرمانده‌ی پایه‌به‌رزی سپای پاسداران، بۆ جارێکی دیکه له‌هه‌مبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هێرشێکی ئه‌مریکا و ئیسراییل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران هوشدارییان داوه.
جێگری فرمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران، به ته‌لوفزیۆنی ده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئێرانی گوتووه: سپای پاسداران ده‌توانێ یه‌که شه‌ڕکه‌ره‌کانی دوژمن له ئاوه‌کاندا بکاته ئامانج و له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: ده‌توانین تێکڕای ئامانجه بزۆکه‌کان به دڵنیایی ته‌واو بپێکین.
جێگری فرمانده‌ی گشتیی هێزه‌کان له ناوه‌ندی گشتیی هێزه‌چه‌کداره‌کانی رێژیمی ئێران، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی فارس هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه، هه‌ر چه‌شنه هێرشێکی نیزامی ئیسراییل به ته‌فروتوونا کردنی ئه‌و وڵاته وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.