کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش کرایە سەر بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران

16:55 - 20 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: چەند بەکرێگیراوی ڕێژیمی ئێران لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن چەند کەسی نەناسراوەوە هێرشیان کرایە سەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٨، گرووپێکی نەناسراو لە شارۆچکەی ''بانەوڕێی ئیمامی''، سەر بە ناوچەی ''باینگان'' لە شاری پاوە، هێرشیان کردە سەر چەند بەکرێگیراوێک.

ئەو گرووپە نەناسراوە دوو بەکرێگیراوی ڕێژیمیان بە ناوەکانی ''بایەر مەهدەوی'' و کوڕەکەی بە ناوی ''بێهرووز مەهدەوی''، سزا داوە.

ئەو دوو بەکرێگیراوە کاری سیخوڕییان بۆ ڕێژیم کردووە.

لەم هێرشەدا دوو ماشین لە جۆری پرادۆ سووتێندراون و زیانێکی زۆریان پێگەیاندوون.

لەم پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژێکە خەڵکی گوندەکانی عەشایری ئیمامی دەیانهەوێت لە ناوچە گەرمەسێرییەکان بگەڕێنەوە گوندەکانی خۆیان، بەڵام لە لایەن سپای پاسدارانەوە پێشیان پێ دەگیردرێت.

خەڵکی عەشایری ئیمامی سەردانی بەخشداری باینگان و فەرمانداریی جوانڕۆیان کردووە و هەتا ئێستا ئیجازەیان پێ نەدراوە کە بگەڕێنەوە گوندەکانی خۆیان.