کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی سایبێری کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران

13:53 - 30 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، هێرشێکی سایبێری کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکان و ناوەندە دەوڵەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران و ئینتێرنێتەکەشی تووشی کێشە بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە هەواڵدەریی "فاکس نیووز"، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، هێرشێکی سایبێری کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکان و ناوەندە دەوڵەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران.

ئەو هێرشە سایبێرییە بووەتە هۆی تێکدانی ئینتێرنێتی ئێران و کێشەی لەو ناوەند و دامودەزگایانەدا دروست کردووە.

پاش هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، ئامریکا بە شێوەی فەرمی و وڵاتانی ڕۆژئاوایش بە شێوەی زارەکی، ئێرانیان بە بکەری ئەو هێرشە بۆ سەر دامەزراوەکانی "ئارامکۆ" زانی.