کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیم هەوڵی ڕووخاندنی مزگەوتی گوندی کەمب دەدەن

23:48 - 13 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: لە درێژەی سەرکوتکردنی مەزهەبیی نەتەوەکانی ئێران، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە هەوڵی ڕووخانی مزگەوتی گوندی کەمبی چابەهار دابووە و هەروەها پێش لە هاووڵاتییانی بەلووچ بۆ خوێندنی نوێژ لەو مزگەوتە دەگرێت.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، مەئموورانی شارەداری ڕێژیمی ئیڕان بە پشتیوانی هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم، پێشیان لە نوێژ خوێندنی خەڵکی گوندی کەمب لە مزگەوتی سەیەدولشوهەدا گرت و ئەو هەوڵە نامرۆڤانەی هێزەکانی ڕێژیم لەگەڵ ناڕەزایەتی خەڵک بەرەوڕوو بووە.

دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی گوندی کەمب، هێزەکانی ڕێژیم پێشیان لە بەڕێوەچوونی نوێژخوێندنی خەڵک گرتوو، خەڵک بەناچاری لە سەر شەقامەکان نوێژی خۆیان خوێند.

بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕینی لەهەمبەر ئەو هەوڵەی بەرپرسانی ڕێژیم و سەرکوتی مەزهەبی لە پارێزگای سیستان و بلوچستان، خەڵک بە هەڵگرتنی پڵاکارد و نووسراوە، نیسبەت بەو هەوڵەی بەرپرسانی ڕێژیم ناڕازایەتییان دەربڕی و داوکاری کرانەوەی ئەو مزگەوتە بوون.

گوندی کەمب لە گەڕەکی مورادئاوا و لە ٥ کیلۆمێتری شاری چابەهار هەڵکەوتووە، هەتا ئێستا لە هۆکاری پێشگیری مەئموورانی شارداری هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نیە.

هەموو ئایینەکانی لە ئێراندا، لەگەڵ جیاوازی حکوومەتی لە هەموو بوارەکان بە تایبەت دامەرزاندن، خوێندن و نیشتەجێی بوون بەرەوڕوون و بەرپرسانی ڕێژیم بە شێوەی سیستماتیک درێژە بە سەرکوتی نەتەوەکانی ئێران دەدەن.