کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥٢ هەزار میلیارد تمەن لە بوودجەی ڕێژیم بۆ کارە تێرۆریستییەکان تەرخان دەکرێت

10:21 - 18 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: نزیک بە دوو هەزار میلیارد لە بوودجەی و سامانی وڵات بە ناوی "تێچووەکانی دیکە"، بۆ کارە تێرۆریستییەکان تەرخان کراوە.

بەپێی هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکانی خودی ڕێژیم، ٢٧ دامەزراوە سەر بە ناوەندە نیزامی و ئەمنییەتییەکان کە بریتین: وەزارەتی ئیتلاعات، هێزی ئینتزامی، عەقیدەتی ـ سیاسی هێزی ئینتزامی، ستادی هاوبەشی سپای پاسداران، حفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی، ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ڕێژیم، نزیک بە ٥٢ دوو هەزار میلیارد تمەن بە ناوی "تێچووەکانی دیکە" وەر دەگرن، کە سپای پاسداران، هێزی ئینتزامی و ئەرتەشی ڕێژیم زیاترین پشکیان بەر دەکەوێت.

هەروەها نزیک بە دوو هەزار میلیارد تمەنیش، بە ناوی "تێچووەکانی دیکە"، بە ٢٣٠ دامەزراوەی غەیرە نیزامی و غەیرە ئەمنییەتی دەدرێت و ڕوون نییە لە چ بوارێکدا بەکار دەهێنرێت، چونکە ئەم تێچووە بۆ مووچەی کارمەندان و کاروباری ماڵی و دارایی تەرخان نەکراوە و هەمووی بە بەڕێوبەرانی ئەو دامەزراوانە دەدرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا، وەزارەتی پەروەردە ٤٣٠ میلیارد تمەن، شۆرای چارەسەریی ناکۆکییەکان ٢٧٠میلیارد تمەن، وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیم ١٨٦ میلیارد تمەن و دەزاگای قەزایی ١٥٢ میلیارد تمەن بوودجە بۆ تێچووەکانی دیکە وەر دەگرن،

ئەم بوودجە سەرسامهێنەرانە کە دیار نییە لە چ بوارێکدا خەرج دەکرێن، لە حاڵێکدایە کە خەڵکی ئێران لەگەڵ هەژاریدا دەست و پەنجە نەرم دەکەن، کە ناڕەزایەتییە کرێکاریی و سێنفییەکان لە سەرتاسەری ئێراندا نموونەی بەرچاوی ئەم بێدەرتانییانەی خەڵکی ئێرانن.