کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەناردەکردنی ئێران کەمترین پشکی لە جیهاندا هەیە

12:21 - 8 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: پشکی ئێران لە هەناردەکردنی جیهانیدا لە کەمترین ئاستی خۆیدایە کە نیشان لە داڕمانی ئابووریی ئەو وڵاتەیە.

تاوتوێکردنی ئامارە جیهانییەکانی هەناردەکردنی جیهانی دەریخستووە کە لە ڕێژەی گشتیی ١٩.٣ لەسەدیی هەناردەکردنی جیهانی، پشکی ئێران لە هەناردەکردنی جیهانیدا، بە نەوتەوە تەنیا ٠/٥ لەسەدە و بەبێ نەوت ٠/٢٣ لەسەدە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٥١ لەسەدی کۆی هەناردەکردنی جیهانی، لە دەستی ١٠ وڵاتی یەکەمدایە کە بریتین لە: "چین بە ١٢.٩ لەسەد، ئامریکا ٨.٦ لەسەد، ئاڵمان ٨ لەسەد، ژاپۆن ٣.٨ لەسەد، کۆرەی باشوور ٣.١ لەسەد، هۆلەند ٣ لەسەد، هۆنگ کۆنگ و فەرانسە هەر یەکە و ٢.٩ لەسەد، ئیتالیا ٢.٨ لەسەد و بریتانیا بە ٢.٥ لەسەد".

بەپێی ئەو ئامارانە لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕێژەی گشتیی هەناردەکردنی نەوتی و غەیرەنەوتیی ئێران نزیکەی ٩٧ میلیارد دۆلار بووە کە خوارترین پلە، واتە ئاخرین پلەی بەدەست هێناوە کە ئەمە نیشانەی داڕمانی ئابووریی ئێرانە لە ئاستی هەناردەکردنی جیهانیدا.