کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵی مووشەکبارانەکانی رێژیم بۆ سەر بنکەکانی حیزب لە هەواڵدەرییە جیهانییەکاندا ڕووماڵ کرا

11:57 - 18 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: پاش هەوڵە تێرۆریستییە ترسنۆکانەکانی رێژیمی تاوانخوڵقێنی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە شارۆچکەی کۆیە، میدیا ناوچەیی و جیهانییەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو ئەم هەواڵەیان ڕووماڵ کرد.

جیا لە هەواڵدەریی و میدیا کوردستانییەکان، بەشێکی بەرچاو لە میدیا و ڕاگەیەنە ناوچەیی و جیهانییەکان ڕووماڵی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی کۆماری ئیسلامییان کرد کە بەهۆیەوە چەند کادر و پێشمەرگەی حیزب شەهید و بریندار بوون.

بەشێک لەو میدیا و هەواڵدەرییانە بریتین لە: ئەلعەرەبییە، ڕادیۆ فەڕانسە، دەنگی ئامریکا، سێڤێن‌دەی نیوز، ئەلجەزیرە، جی‌ئێن‌ئێن، بی‌بی‌سی، رۆیتێرز، هائارێتز و چەندین هەواڵدەریی دیکە.

ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی کۆماری تێرۆریستیی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکە و مووشەک بنکە و کەمپەکانی حیزبی دێموکراتی کردە ئامانج و زۆر بە چڕی و بەربڵاوی بۆردوومانی کرد.

فەرماندەیی هێزی پیشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەمبارەوە ئەو کردەوە تێرۆریستییەی کۆماری ئیسلامیی بە بەزاندنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان ناو برد و داوای لە بیروڕای گشتی کرد پێش بە پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامی بگرن.