کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی فەرماندە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە

21:45 - 20 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: پاسداری تێرۆریست "محەممەد باقری" هەڕەشەی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد کە ئێمە لە هێرشەکانمان دژی ئەو حیزبە بەردەوام دەبین.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران لە زاری پاسداری تێرۆریست "محەممەد باقری" سەرۆکی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە سەر هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات جەختی کردەوە.

ئەو پاسدارە تێرۆریستە پێداگری لە سەر ئەوە کردووەتەوە، ئەگەر حیزبی دێموکرات درێژە بە چالاکییەکانیان بدات ئاو ئێمە دیسان هێرش دەکەینە سەر بنکە بارەگاکانیان.

ئەو بەرپرسە نیزامییەی ڕێژیمی ئێران باسی لەوەش کردووە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا حیزبی دێموکرات دەستی بە چالاکییەکانی کردووەتەوە و چەندین عەمەلیاتی ئەنجام دا کە ئەوەش بۆ ئێمە جێگای قەبووڵ نەبوو. هەر بۆیە ئەگەر دڕێژە بە چالاکییەکانیان بدەن دیسان هێرش دەکەینە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات.

هاوکات "بەهرام قاسمی'' وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئەوەی کە جەختی کردووەتەوە ئێمە هێرشمان کردووە لە سەر بەردەوامی هێرشەکانیش دژی حیزبی دێموکرات پێداگری کردووە.

ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامی لە کردەوەیەکی قێزەوندا بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتیان لە شارۆچکەی کۆیە، لە باشووری کوردستان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە چەندین تێکۆشەری کوردستانی ڕۆژهەڵات و دوو پیشمەرگەی حیزب شەهید و کۆمەڵێکی بەرچاویش بریندار بوون.