کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم له مامۆستای ئایینی گوندی سەهۆڵان

15:47 - 5 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: هێزە بەکرێگیراوەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، دیسان هەڕەشەیان لە مامۆستا و پێشنوێژی گوندی سەهۆڵان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بۆ جاری چەندەم هەڕەشەیان له موراد ئەکرام مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی گوندی سەهۆڵانی شاری مەهاباد کردووە کە دەبێ واز لە مامۆستایەتی بهێنێت و ئەو گوندەش بەجێ بهێڵێت.

پێشتریش مامۆستای گوندی سەهۆڵان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگهێشت و لێپرسێنەوەی لەگەڵ کرابوو.

لەمبارەوە هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ئیدارەی ئیتلاعات مامۆستا مورادیان بە بیانووی پڕۆپاگەندە بە دژی ڕێژیم بانگهێشت کردبوو و ئێستاش داوایان لێ کردووە کە واز لە مامۆستایەتی بهێنێت.

مامۆستا موراد ئەکرام کە لە نێو خەڵکدا خاوەن جێگە و پێگەیەکی شیاوە، لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووشدا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرابوو.