کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەژاری لە ئێراندا دوو قات زیاتر بووه

12:09 - 8 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەڵێنییان دابوو کە ڕێژەی هەژاری لە ئێراندا دابەزێنن.

لە دەورەی سەرکۆماریی "حەسەن ڕووحانیـ"دا، بەڵێنیی ئەوە درابوو کە هەژاری بنبڕ دەکرێت، بەڵام بەپێی ئامارەکان و زەریبی جینی، هێڵی هەژاری لە ئێراندا دوو قات بەرز بووە.

بەپێی دوایین ئامارەکان کە لە لایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە، پێوەری زەریبی جینی لە ئێراندا، لە سەرەتای دەیەی ٩٠ی هەتاوی، ڕەوتێکی داکشانی بەخۆیەوە بینیوە و لە ساڵی ٩٦دا گەیشتووەتە ٤٠/. لەسەد.

بەپێی هەڵسەنگاندنی نووسینگەی "ئایندە پەژووهی، مودێلسازی و بەڕێوەبەریی زانیارییە ئابوورییەکانی وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی ڕێژیمی ئێران"، گەشەی زەریبی جینی لە ساڵی ٩٧دا بەردەوام هەڵکشاوە و لە ساڵی ٩٨یشدا هەر ڕووی لە گەشە بووە.

سەرەڕای ئەو ئامارە، لەم دواییانەدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی ڕێژیم بڵاوی کردبووە کە هێڵی هەژاری لە ئێراندا لە ساڵی ٩٧ دوو قات زیادی کردووە.

ئەو ئامارانەی هەژاری و بەرزبوونەی نرخی هەژاری لە ئێراندا دەرخەری دۆخی ئابووریی ئێرانه.

هاوکات "حەسەن ڕووحانی"، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، بەڵێنیی دابوو کە هەتا ساڵی ١٤٠٠، واتە دوو ساڵی دیکە، هەژاری لە ئێراندا بنبڕ دەکات.