کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆکانی زاگرۆس مۆڵگەیەکی ڕێژیمی ئێرانیان ئاگر تێبەردا

18:24 - 11 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: هەڵۆکانی زاگرۆس لە ئۆپراسیۆنێکدا دژی هێزەکانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران مۆڵگەیەکی ڕێژیمی ئێرانیان ئاگر تێبەردا.

 وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاوی کردووەتەوە کە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ١٢:٤٥ خولەکی نیوەشەو، هەلۆکانی زاگرۆس لە شاری پیرانشار پۆلی قەندیل، هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەیەکی بەکرێگیراوانی ڕێژیم  و پەلاماری خۆبەدەستەوەدەرانی بەسیجی سپای پاسدارانیان لە پیرانشار دا.

هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو هێرشە بە مەبەستی وریاکردنەوەیان لە ئاکامی خۆبەدەستەوەدەرانەیان و خزینیان بۆ بازنەی خۆفرۆشی بووە ئەگەر دەست لە خیانەت نەکێشنەوە خەڵکی پیرانشار دۆزەخیان بۆ دروست دەکەن.

هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاویان کردووەتەوە کە هیزی چەکداری چالاکی خۆیان بە پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن و لە پشتیوانی خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشی کاسبکار دەکەن و ناهێڵین تاوانی سەرکوت و تاڵان و ڕاوەڕوت لە کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان بێ وەڵام بمێنێتەوە.