کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی پڕۆفیسۆر "عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ"دا بەشداریی کرد

11:51 - 13 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی پڕۆفیسۆر "عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ"دا بەشدارییان کرد و پەیامی هاوخەمیی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتیان بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو گەیاند.

ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ۱۲ی ڕەزبەری ۱۳۹۸ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری"م جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی پڕۆفیسۆر "عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ"دا کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەو بەشدارییەدا هاوخەمیی حیزبی دێموکراتیان پێی ڕاگەیاندن.

لەو پێوەندییەدا، پەیامی هاوخەمیی "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان کرا.

پڕۆفیسۆر "عیزەدین"، نووسەر و ڕووناکبیر و دۆستی بەوەفای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەگشتی و دوکتور قاسملوو بەتایبەتی بوو کە ڕێکەوتی ۱۱ی ڕەزبەری ۱۳۹۸ی هەتاوی، لە تەمەنی ۸٥ ساڵیدا، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.