کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی زانکۆی نۆڵج سەردانی حیزبی دێموکراتیان کرد

17:54 - 20 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی زانکۆی "نۆڵج" سەردانی دەستەی کارگێڕی حیزبی دێموکراتیان کرد و کۆمەلێک هاوکاریی مرۆڤدۆستانەیان پێشکەش بە بنەماڵە زیانوێکەوتووەکانی حیزبی دێموکرات کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی هەیئەتێکی زانکۆی "نۆڵج" بە سەرپەرەستی بەڕێز دوکتور هیمداد، سەردانی بنکەی سەرەکی دەستەی کارگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد کە لەلایەن بەڕێز کاک مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبەوە بە گەرمی پیشوازییان لێکرا.

پاش دەربڕینی بەداخ بوونی خۆیان لە کردەوە شەرمێونانەکەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە حیزبی دێموکرات لە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان، لەلایەن زانکۆکەیانەوە کۆمەڵێک یارمەتی و هاوکاری ئینساندۆستانەیان پێشکەش بە بنەماڵەکانی حیزبی دیموکرات کرد کە لە ئەنجامی مووشەکبارانی ١٧ی خەرمانان تووشی خەسار و زیان ببوون.