کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ فرێدریک ماڵم لە پەرلەمانی سوید کۆبوونەوە و چەند پرسێكیان سەبارەت بە بارودۆخ و ڕووداوەکانی کوردستان تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکه‌وتی ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی هەیئەتێكی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو له نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزب حه‌مید ته‌یموری و ئاسۆ ساڵح له وڵاتی سوید به مه‌به‌ستی دیدار و چاوپێکه‌وتن سەردانی پارلەمانی ئەو وڵاتەیان کرد.
له‌م سەردانهدا لەگەڵ نوێنه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی لیبراڵ و پارله‌مانتار و دۆستی کورد فرێدریک ماڵم Fredrik Malm کۆبوونەوە و کۆمه‌ڵێک خاڵیان لەبارەی کوردستان و ڕێژیمی ئێران باس کرد.
لەم دیدارەدا سه‌ره‌تا پاش به‌خێرهاتنی هه‌یئه‌تی حدکا له‌لایه‌ن فرێدریک مالم و سپاسی هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکرات له ناوبراو باسی ئاڵوگۆڕه‌کانی حدکا و کوردستان و ئێران و ناوچه‌که به کورتی کرا که وه‌زعی کوردستانی ئێران و به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن ڕێژیم ڕۆژ دوای ڕۆژ سه‌ختتر ده‌بێ و کوشتن و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان په‌ره ده‌ستێنێ. کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد له لایه‌ن هێزی پاسدارانی ئێرانه‌وه له زیادبووندایه و تاکوو وه‌های لێهات به کوشتنی دوو کۆڵبه‌ری خه‌ڵکی شاری بانه خه‌ڵک وه‌زاڵه هاتن و ڕژانه سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کان و ئه‌و کردهوانەیان مه‌حکوم کرد و دژی هێزی ڕێژیم خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا‌و هێشتاش به‌رده‌وامه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش شاره‌کانی سه‌رده‌شت و مه‌ریوان و ورمێ و سنه و مەهاباد و کرماشان بۆ پشتیوانی خه‌ڵکی بانه و مه‌حکوم کردنی کوشتنی کۆڵبه‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای گرتن و دادگایی کردنی بکوژه‌کانیان کرد.
له‌باتی ئه‌وه‌ی ڕێژیم بارودۆخه‌که ئارام بکاته‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بدۆزێته‌وه که‌چی هێزێکی زۆری هێناوه‌ته کوردستان و ته‌واوی شاری بانه و ده‌وروبه‌ری میلیتاریزه کردووه و هێزێکی زۆری هێناوه‌تە کوردستان و بڵاوه‌ی پێیان کردووه‌و خه‌ڵکی خستووه‌ته ژێر چاودێری، به‌ڵام به‌و هه‌موو هێزه‌وه ڕێژیم ترسی لێ نیشتووه‌و له دڵه‌ڕاوکێ ده‌ژین.
ـ پاشان باسی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیمی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک عێراق و سووریه و لوبنان و یه‌مه‌ن که به ته‌واوه‌تی ڕێژیمی ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا گرتووه و بڕیاریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ و خۆی به خاوەنی ئه‌م وڵاتانه‌دا ده‌زانێ و هێزی میلیشیا و ئاژاوه‌گێڕیان بۆ ڕه‌وانه ده‌کات و نموونه‌شی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبییه که خه‌ریکن کێشه بۆ خه‌ڵکی کورد له باشوور ده‌نێنه‌وه. ڕێژیمی ئێران ده‌یهه‌وێ له ڕێگای ئاژاوه‌نانه‌وه له‌م وڵاتانه‌دا ده‌سەڵاتی خۆی بچەسپێنێت و خۆی به هێزی گه‌وره‌ی ناوچه‌که ده‌زانێت. ڕێژیمی ئێران هه‌رده‌م له پلانی ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه له عێراق و به‌تایبه‌ت کوردستان و به ڕواڵه‌ت دژی داعشه به‌ڵام له ڕاستیدا یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که هاوکاری داعش ده‌کات. نموونه‌ی ئه‌و هاوکاریشه ڕێککه‌وتنی نێوان ڕێژیمی ئێران و عێراق و حیزبوڵڵای لوبنان و ڕێژیمی ئهسهدە که کاروانی داعشی لوبنان به‌ره‌و سنووره‌کانی عێراق هێنران بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه له کوردستاندا ته‌نانه‌ت له لایه‌ن نوری مالیکیش به‌خێرهاتنیان لێ‌کرا. هۆکاری هێنانی داعش له‌م کاته‌دا بۆ تێکدانی ناوچه‌که‌و به‌تایبه‌تی رێفراندۆمی کوردستانه که ٢٥ مانگی ٩ ئه‌نجام ده‌درێ.
ـ خاڵێکی تر پرسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ بوو وه‌ک ئازه‌ری، به‌لووچ، عه‌ره‌ب، تورکمه‌ن و کورد بوون که ئه‌م نه‌ته‌وانه به ڕواڵه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته چالاکی سیاسی و ته‌نانه‌ت له ئه‌هواز و سیستان و به‌لووچستان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ پشتیوانی خه‌ڵکی شاری بانه و کوشتنی کۆڵبه‌رانی کوردیان مه‌حکوم کردووه. جا داخوازی حدکا ئه‌وه‌یه که وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامریکا و له سه‌رەوەی هه‌موویان سوئێد پشتیوانی ئه‌م نه‌ته‌وانه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ریان له داهاتوودا هه‌بێ و ئاڵوگۆڕ له ئێران‌دا بێته ئاراوه. به‌ڕێز مالم وتی ئه‌مان یارمه‌تی هه‌موو هێزه دێموکراتخوازهکان ده‌که‌ن که بۆ مافی مرۆڤ و ئاشتی و ئاسایش تێده‌کۆشن.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مانه‌ش باسی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران له حدکا و ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران له باشور بووه‌ته دروشمی سه‌رانی ڕێژیم له ئێران‌دا. هه‌ر بۆیه سه‌رانی ڕێژیم له راسانی حدکا ترساون و به‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌یانه‌وێ خه‌ڵک بترسێنن که نەکا جموجۆڵ له کوردستاندا په‌ره بستێنێت و باسی چووەنەوە ناوخۆی پێشمه‌رگه و خه‌ڵک له ئاماده باشی دان بۆ هه‌ر جۆره ئاڵ‌وگۆڕێک.
له کۆتایشدا باسی رێفراندۆمی کوردستان کراو و به‌ڕێز ماڵم پرسیاری ئه‌وه‌ی کرد که بۆچونی حدکا له سه‌ر ریفراندۆم چییه و ئەوانیش لە وڵامدا بە ناوبراویان ڕاگەیاندبوو حدکا پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ڕێفراندۆم ده‌ربڕیوه‌و ئه‌گه‌ر هاوکاریشیان بوێ ئەوه حدکا ئاماده‌ی هاوکارییه و له‌و بواره‌شدا به‌یاننامه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه. ناوبراویش بۆچوونی خۆی و حیزبه‌که‌ی راگه‌یاند که سه‌د له سه‌د له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی گشتپرسین.
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له کاتژمێر ٩ی به‌یانی ده‌ستی پێ‌کرد و٩:٥٠ خوله‌ک کۆتایی هات؛ به‌ڕێز ماڵم سپاسی هه‌یئه‌تی حدکای کرد بۆ زانیاریه‌کانیان و هه‌یئه‌تی حدکاش سپاسی ناوبراویان کرد بۆ ئه‌و کاته‌ی که به ئەوانی داوە فرێدریک مالم له سه‌ر دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کان جه‌ختی کرده‌وه.