کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەئیەتێکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتیان کرد

14:15 - 7 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: هەئیەتێکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی شۆرای بەڕێوەبەریی کەمپی جێژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی گەلاوێژ، هەئیەتێکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرستیی ''کەماڵ بەحرەکەیی''، بەرپرسی کۆمیتەی بەحرەکەی یەکیەتی، سەردانی شۆرای بەرێوەبەری کەمپی جەژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ئەم هەیئەتە لە لایەن وەڤدێکی حیزب بە سەرپەرستیی ''ڕەحیم مەنگووڕی''، ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات، پێشوازییان لێکرا.

لەم دانیشتنەدا، هەر دوو لایەن، پرسی کورد و بارودۆخی ناوچەکەیان بەوردی تاوتوێ کرد و هەروەها وەک دوو هێزی دۆست، پێداگرییان لەسەر پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی کرد و جەختیان لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.