كوردستان میدیا: شه‌ش كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی كه ڕۆژی شه‌ممه له به‌رامبه‌ر زیندانی ئه‌ویندا كۆ ببوونه‌وه، ده‌سبه‌سه‌ر كران. دوو كه‌س له ده‌سبه‌سه‌ركراون بردراون بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سوپا و ژنه ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كانیش ڕاگوێزراون بۆ گرتووخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین.
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی له به‌رامبه‌ر زیندانی ئه‌ویندا كۆبوونه‌وه‌یان كرد. ئه‌م كۆبوونه‌وه وه‌ك هه‌موو ڕۆژانی شه‌ممه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی بارودۆخی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نییه به‌ڕێوه چوو.
دویچێڤێله له زاری موحه‌ممه‌د نووریزاد، چالاكی سیاسی له‌م بواره‌دا بڵاوی كرده‌وه كه ڕه‌زا مه‌له‌ك و هاشم زه‌یناڵی پاش ده‌سبه‌سه‌ركران، له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وینه‌وه ڕاگوێزراون بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سوپا. هه‌روه‌ها موحسین شۆجاع له كه‌سانی ده‌سبه‌سه‌ركراوی دیكه، له زیندانی ئه‌ویندایه.
دایكی ئۆمید عه‌لی شناس، له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له قوتابییه‌كانی موحه‌ممه‌د عه‌لی تاهیری (دامه‌زرێنه‌ری ئاڵقه‌ی عیرفان) ڕاگوێزراون بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین.
ئۆمید عه‌لی شناس، چالاكی مه‌ده‌نی، به تۆمه‌تی كۆبوونه‌وه، سازان و چالاكی دژی ڕێژیم و سووكایه‌تی به ڕێبه‌ر حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا داسه‌پاوه.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ باوكی سه‌عید زه‌یناڵی به توندی هه‌ڵسوكه‌وت كراوه.
سه‌عید زه‌یناڵی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانی خوێندكاران له ١٨ی پووشپه‌ڕی ١٣٧٨ـه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌واڵێك له‌مه‌ڕ ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.