کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورووپا هۆشداریی بە تاران دا

11:54 - 5 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: یەکیەتیی ئورووپا بەنیسبەت کشانەوەی هەنگاو بە هەنگاوی ڕێژیمی ئێران لە بەرجام هۆشداریی بەو ڕێژیمە دا کە ئەگەر لە بەرجام زیاتر بکشێتەوە، ئێمەش چارەیەکمان نییە جیا لەوەیکە لە بەرجام بکشێینەوە.

ڕۆژنامەی "گاردیەن" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە یەکیەتیی ئورووپا لە پەیامێکی تایبەتدا کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر ئێران پابەند بە بەرجام نەبێت، ئەو یەکیەتییە لە مانگی نوامبردا لە بەرجام دەکشێتەوە.

یەکیەتیی ئورووپا لەو پەیامەدا بڵاوی کردووەتەوە کە ئێمە هیچ چارەیەکمان نییە جیا لەو هەڵوێسته‌یە.

لە دوای کشانەوەی یەک لایەنەی ئامریکا لە بەرجام، وڵاتانی ئورووپایی جەختیان کردەوە کە ئێمە سوودی ئابووریی ئێران دابین دەکەین.

لەو پێوەندییەدا، ئورووپا هەوڵی دا کە ‌هێڵی ئیعتباریی "ئینستێکس" بۆ ئێران دروست بکات، بەڵام بە ئەنجامێک نەگەیشت.