کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وشەی كوردستان بەرپرسانی تورکیەی هەژاند

16:42 - 24 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: بەکارهێنانی وشەی کوردستان لە پارلمانی تورکیە لە نێوان پارلمانتارانی ئەو وڵاتە بە تایبەت ڕەگەزپەرەستەکان شەڕ و هەرا دەنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، پارتە ڕەگەزپەرەستەکانی وەک "مەھەپە" (MHP) و "ئیی پارتی" و بەشێک لە پارلمانتارانی ئاكەپە، لەسەر بەكارھێنانی وشەی "كوردستان ھێرشی" توندیان کردە سەر پارلمانتارانی ھەدەپە.

لە دوای ئەو هێرشەی بەشێک لە پارلمانتارانی تورک، پارلمانتارانی ھەدەپە باسیان لەوە کردووە، كوردستان لە مێژوو، سروشت و جوغرافیادا ھەیە و ھەڵوێستی ڕەگەزپەرەستەکان دۆخی وڵات بەرەو ئاڵۆزی دەبات.

بەڵام پارلمانتارانی مەھەپە و ئاكەپە دەڵێن، ھیچ ناوچەیەک بە ناوی كوردستان لە توركیەدا نییە و بەكارھێنانی ئەو وشەیە بە واتای پارچەكردنی توركیەیە؛ ئەو ئیدعایەش لە لایەن پارلمانتارانی ھەدەپە ڕەت کراوەتەوە.

"ئایھان بیلگەن" لەو بارەیەوە باسی لەوە کردووە: "كوردستان ھەیە و ناوھێنانی مەترسیی نییە".

پێشتر لەسەر پێشنیاری پارلمانتارانی مەھەپە و ئاكەپە، ئەو یاسایە پەسند كراوە ھەر كەسێک ناوی كوردستان بھێنێ بە بڕی ١٠ ھەزار لیرە سزا دەدرێت.

هاولات "فاتما كورتولان"، پارلمانتاری ھەدەپە لە كۆبوونەوەی پارلمانی توركیه گوتوویەتی: "ئێستا دەڵێم كوردستان، ئێوەش جارێكی دیكە نیگەران بن، پارتی ئازادی كوردستان بە یاسا لە توركیه دامەزراوە، ئەو جۆرە سیاسەتەی ئێوە توركیەی خستووەتە دووڕیانێكی خراپ و ڕۆژانە ڕۆڵەكانمان دەكوژرێن، ئێرە پارلمانتارە نەک كەمپی دیلەكان، ھەدەپە دیلی ئێوە نییە".

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، له گرته‌ ڤیدیۆییەکدا کە له‌ په‌یجی فه‌رمیی عوسمان بایدەمیر بڵاو بووە، جێگری سه‌رۆكی پا‌رلەمانی تورکیە كه‌ له‌ باتی سه‌رۆكی پا‌رلمان دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌بات، به‌ توانجه‌وه‌ له‌ بایده‌میر ده‌پرسێت: "كوردستان له‌ كوێیه‌؟.
بایدەمیر لە وڵامی جێگیری سەرۆکی پارلەمانی تورکیە له ‌نێو ساڵۆنی پا‌رلەماندا ده‌ست له ‌سه‌ر دڵی خۆی دانا و به‌ ده‌نگی به‌رز وتی: "كوردستان له‌ نێو دڵم دایه"‌.