کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی کورد خەڵاتی یەکەمی فستیڤاڵی نێونەتەوەییی"فینـ"ـی بەدەست هێنا

11:28 - 3 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: شاخەوان عوسمانی، وێنەگری لاوی کورد، پلەی یەکەمی فستیڤاڵی نێونەتەوەییی "fiin"ی لە وڵاتی پورتەقاڵ بەدەست هێنا.

شاخەوان عوسمانی، وێنەگری لاوی خەڵکی پارێزگای سنە، لە فستیڤاڵی نێونەتەوەییی "فین" لە وڵاتی پورتەقاڵ، توانیویەتی خەڵاتی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ی ئەو فستیڤاڵە بەدەست بیهێنێت.

ئەو لاوە کوردە، یەکێک لە هونەرمەندەکانی ڕۆژهەڵاتە، کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا وێنەکانی و شێوازی وێنەگرتنی دەنگدانەوەی باشی هەبووە و لە چەندین فستیڤاڵی نێوخۆیی بەشداری کردووە.