کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانان ئەخلاق فێری ڕێژیمی ئێران دەکەن

12:27 - 1 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی هیندوستانی سەرەڕای ئەوەیکە لەباری جەستەییەوە کێشەی هەبوو، بەڵام  مەیدانی وەرزشیی بەجێ نەهێشت، بەڵکوو زۆرانبازە ئێرانییەکەی وەک قارەمان ناساند.

لە کاتێکدا کە هەموو بینەرانی کێبڕکێی زۆرانبازیی فیناڵی کێشی ٨٦ کیلۆی کێبڕکێی زۆرانبازی، چاوڕوانی کێبڕکێی نێوان دوو زۆرانبازی ئێرانی و هیندی بوون، بەڵام زۆرانبازی هیندی بێ ئەوەیکە کێبڕکێ ئەنجام بدات، دەستی یاریزانی ئێرانیی وەک قارەمان بەرز کردەوە.

ئەو کێبڕکێیە  لە نێوان "حەسەن یەزدانی و پوونیا" بەڕێوە چووه.

میدیاکانی ڕێژیمی ئێران لەمبارەیەوە بڵاویان کردووەتەوە: "حەسەن یەزدانی بەهێزترین قارەمانی نوور سوڵتانە".

"پونیا" زۆرانبازی هیندی باسی لەوە کردووە: "سەرەڕای ئەوەیکە من لە بواری جەستەییەوە تووشی کێشە ببووم و زۆریشم حەز بوو میداڵی زێڕ بەدەست بهێنم بەڵام بۆ ئەوەیکە زۆرانبازی ئێرانی بتوانێت براوە بێتەوە، تەنیا لە مەیداندا ئامادە بووم".

ئەو هەوڵەی وەرزشوانە هیندییە لە کاتێکدایە کە وەرزشوانانی ئێرانی کاتێک بەرەڕووی یاریزانانی ئیسرائیلی و ئامریکایی دەبنەوە، مەیدانی وەرزشی بەجێ دەهێڵن.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە وەرزش وەک مەبەستێکی ئامانجدار بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانی خۆیان کەڵک وەردەگرن.