کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی کورد، بەردوام سەرکەوتن بەدەست دەهێنن

11:53 - 28 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: سەرەڕای ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە لایەن ڕێژیمی ئێران و فێدراسیۆنە وەرزشییەکانەوە بۆ وەرزشوانانی کورد دێتە ئاراوە، وەرزشوانانی کورد بەردەوام لە بوارە جیاوازەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.

وەرزشوانێکی کوردی یارسانی، بە بەدەستهێنانی پلە لە سەبکی کێش لە وەرزشی وەزنەبەرداریدا توانی میداڵێکی زیو بەدەست بهێنێت و تەلیسمی ٤ دەیەی بەدەستنەهێنانی ئەم میداڵە لە لایەن ئێرانەوە بشکێنێت.

"حافز قەشقایی"، وەزنەبەرداری کورد، لە دەستەی ٥٥ کیلۆی قارەمانیی جیهاندا، توانی میداڵی زیوی دوو زەربیی جیهان لەم بوارە وەرزشییەدا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

هەروەها، "پووپەک بەسامی"، کچە وەرزشوانی کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشانیش، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ٢٨ی خەرمانان، لە گرووپی دی،  دەستەی ٥٥ کیلۆی کێبڕکێیەکانی قارەمانیی گەورەساڵانی جیهان لە وڵاتی تایلەنددا، توانی ڕێکۆردێ ئێران یەک کیلۆ زیاتر بکاتەوە و بەگشتی بە شکاندنی دوو ڕێکۆرد، کێبڕکێیەکان کۆتایی پێ بهێنێت.

"پووپەک بەسامی"، یەکەمین ژنی وەزنەبەرداری ئێرانی دێتە ئەژمار کە لە کێبڕکێیە جیهانییەکاندا بەشداریی کردووە و وەزنەگەلێک بە کێشی ٦٤، ٦٩ و ٧٢ کیلۆی بەرز کردووەتەوە.