کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی کورد لە سەرکەوتنە جیهانییەکان بەردەوامن

11:35 - 4 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: کاراتەکارێکی خەڵکی ئیلام و وەزنەبەردارێکی کامیارانی لە کێبڕکێیە جیهانییەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.

زەبیحوڵڵا پوورشەیب، کاراتەکاری ئیلامی لە کێبڕکێی جیهانی ٢٠١٨، کە لە برلینی ئاڵمان بەڕێوە چوو، لە کێشی ٨٤ کیلۆ توانیویەتی میداڵی بورۆنز بەدەست بێنێت.

ئەو وەرزشوانە ئیلامییە لە کێبڕکێیەکانی ئەم دواییەی ئاسیا لە جاکارتا، میداڵی بورۆنزی بەدەست هێنابوو و جێگەی ئاماژەیە کە زەبیحوڵڵا پوورشەیب، لە کێبڕکێیە نێونەتەوەیییەکان هەتا ئێستە ٢٣ میداڵی لە ئاستی ئاسیا و جیهان بەدەست هێناوە.

هەروەها ڕەزا باجەلانی، وەرزشوانی خەڵکی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە، لە کێبڕکێی بەئەزموونەکانی ئاسیا کە لە وڵاتی مالزی بەڕێوە چووە، لە کێشی ٩٤ کیلۆ بە تۆمارکردنی ڕێکوردی ١٩٤ کیلۆ لە یەک زەربدا،١٥٠ کیلۆ لە دوو زەربدا و لە کۆی گشتیی ٢٦٦ کیلۆ، توانی میداڵی زێڕی ئاسیا بەدەست بێنێت.