کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی ئیلامی ڕێکوردی جیهانی شکاند

18:50 - 31 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: موجتەبا مەلەکی وەرزشوانی کوردی خەڵکی ئیلام، لە کێبەرکێیەکانی پاورلیفتینگ، توانی پلەی یەکەم بەدەست بیهێنێت.

موجتەبا مەلەکی، وەرزشوانی کوردی خەڵکی پاڕێزگای ئیلام، لە کێبڕکێیەکانی ساڵی پاورلیفتینگی ساڵی ٢٠١٨ توانی بۆ دووم جار پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و ڕێکۆردی جیهانی بۆ ئەم یاریە وەرزشییە بشکێنێت.

ئەم وەرزشوانە کوردە ساڵی پار وەک بەهێزترین پیاوی دنیا ناسێنرا.

موجتەبا مەلەکی خەڵکی پارێزگای ئیلام لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاویی لە دایک بووە وبە یەکێك لە باشترین وەرزشوانانی یاری ئاسنی جیهان دەناسرێت.