کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشکارێکی کورد میداڵی زێڕی بەدەست هێنا

11:47 - 15 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە کێبڕكێی "کاراتە وانـ"ـدا، پلەی سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

"زەبیحوڵڵا پوورشەیب"، وەرزشوانی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام، سێهەمین میداڵی زێڕی "کاراتە وانـ"ـی لە شەشمین خولی لیگی نایابی "کاراتە وانـ"ـدا بەدەست هێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردە لە کێبڕکێ لەگەڵ "ڕێتارۆ ئاراگا"، توانی میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

"زەبیحوڵڵا پوورشەیب"، ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شارستانی شیروانی چەرداوڵ، لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوییەوە دەستی بە وەرزشی کاراتە کردووە.

ئەو وەرزشوانە کوردە هەتا ئیستا چەندین میداڵی جۆراجۆری لە بواری کاراتەدا لە ئاستی جیهانی و ناوچەییدا بەدەست هێناوە.