کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزی خوێندن بە گرانییەوە دەست پێدەکات

12:28 - 21 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: هاتنی مانگی ڕەزبەر و دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە ئێران و کوردستاندا، نیگەرانیی بۆ قوتابییان و بنەماڵەکان دروست کردووە.

لە بەرەبەری کرانەوەی قوتابخانەکان و دەستپێکی وەرزێکی نوێی خوێندن، قوتابییان و بەتایبەتی بنەماڵەکان، نیگەرانیی ئەوەیان هەیە کە ناتوانن کەلوپەلی خوێندن بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن.

نرخی کەلوپەلی خوێندن لە بازاڕدا بە شێوەیەکی سەرسوورهێنەر بەرز بووەتەوە.

نرخی کیفی قوتابخانە لە بازاڕدا هەتا ٦٠٠ هەزار تمەن و زیاتریش بەرز بووەتەوە.

نرخی یەک بەستە میداد "ڕەنگی" هەتا ٢٠٠ هەزار تمەنە.

لیباسی فۆرمی قوتابییانیش ٨٠ لەسەد گران بووە.

هاوکات نرخی کتێبی خوێندن بە هەمان شێوە بەرز بووەتەوە و یەک بەرگ کتێبی خوێندن هەتا ١٦ هەزار تمەنه.

گرانیی کەلوپەلی خوێندن لە ئێراندا ٦٠ لەسەد گرانتر بووە، ئەو بەرزبوونەوەیە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی توانای کڕینی بنەماڵەکان لە ئێراندا.

بەپێی ئامارەکان، توانای کڕینی بنەماڵە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٨٠ لەسەد دابەزیوە.

بەرزبوونەوەی تێچووی خوێندن نیگەرانیی ئەوەی دووست کردووە کە منداڵانێکی زیاتر لە خوێندن بەجێ دەمێنن.