کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزێڕانی کوردستان کێشەکانیان چارەسەر ناکرێت

10:40 - 22 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: کێشە و گرفتی وەرزێڕانی کوردستان به چارەسەرنەکراوی درێژەی هەیە و بۆ وەرگرتنی پارەی بەرهەمەکانیان هیچ وڵامێکیان پێ نادرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هەتا ئێستاش نزیک بە ٣٠ لەسەدی پارەی گەنم بە وەزێڕانی پارێزگای سنه نەدراوە و جوتیاران بۆ وەرگرتنی پارەی بەرهەمەکانیان هیچ وڵامێکیان پێ نادرێتەوە.

نەدانی پارەی بە وەزێڕانی پارێزگای سنە لە کاتێکدایە کە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، پارێزگاری ئەو پارێزگایە لە کۆبوونەوەیەکەدا جەختی کردەوە کە بەڕێوەربەانی بانکەکان و سەرجەم بەشەکانی کە بە جۆرێک لەگەڵ وەرزێڕی پێوەندییان هەیە ئەرکدار کراون بە زووترین کات گەنمی جوتیاران بکڕن و پارەکانیشیان پێ بدەرێت.

وەرزێڕانی ئەو پارێزگایە باسیان لەوە کردووە، ماوەی چەندین ساڵە کە پارەی بەرهەمەکانی ئێمە درەنگ دەردێت و هیچ کاربەدەستێک وڵامدەر نییه.

نەدانی پارەی وەرزێڕان و هەروەها نەکڕینی بەرهەمەکانیان لە لایەن ڕێژیمەوە لە حالێکدایە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەپێی بڕیاری بەرپرسی گشتیی کاروباری ئابووری و نێودەوڵەتی ڕێژیم ناهێڵن بەرهەمەکانی وەک چەوەندەر بۆ پارێزگاکانی دیکە ڕەوانە بکرێت.

چالاک نەبوونی کارخانە بەرهەم‌هێنەرەکان یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی بەرهەمی وەرزێڕییەکانە و بەم شێوەیە گیروگرفت بۆ وەرزێڕانی ناوچە کوردنشینەکان دروست بووە و دەتوانی ئاماژە بە بەرهەم‌هێنەری سێوک لە شارەکانی قوروە و دێولان، شلیک (تووت فەرەنگی) لە سـنە و چەوەندەری قەند لە شارەکانی پیرانشار، شنۆ و نەغەدە هەروەها ترێی ڕەش لە سەردەشت بکرێت.