کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی بەرگریی ڕێژیمی ئێران لە بەشی پیشەی ماشینسازیدا کار دەکات

13:29 - 11 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بەشی ئابووری و پیشەی ماشینسازیدا کار دەکەن.

"ئەمیرحەسەن کاکایی"، ئەندامی گرووپی "ئەندازیاریی ماشینی زانکۆی زانست و پیشە" وتوویەتی کە پیشەی بەرگریی وڵات زۆر پێشکەوتوویە و دەتوانێت یارمەتییەکی باشی پیشەی ماشینسازی بکات.

 ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە: "سەرجەم فەناوەرییەکانی پێوەندیدار بە ماشینسازان لە ڕێگای پیشەی بەرگرییەوە ئەنجام دەدرێت و وەزارەتی بەرگری دەتوانێت یارمەتییەکی باشی ئەو بەشە بکات".

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، وەزیری پیشەی ڕێژیمی ئێران، "ڕەزا ڕەحمانی"، ڕایگەیاندبوو: "پیشەی ماشینسازی بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە تووشی کێشە بووە". هەروەها ناوبراو پێشوازی لە دەستێوەردانەکانی سپای پاسدارانی لەو پیشەیەدا کرد.

ناوبراو پاساوی بۆ ئەم بابەتە ئەمە بوو کە بە مەبەستی پێشگرتن لە قاچاخی پارچەی ماشین و دراو، ئەم دەستێوەردانە دەکرێت.

ئەم هەوڵەی سپای تێرۆریستی پاسداران و وەزارەتی پیشە لە ئەسڵدا بۆ کۆنترۆڵی سەربازی و میلیتاریزەکردنی ناوەندەکانی سەر بە خۆیانە، لە حاڵێکدا بە ناوی هاوکاری و پاراستنی ئەمنییەتی پیشەیی لە بەرامبەر کێشە نێوخۆیی و دەرەکییەکان ناوی لێ دەبەن.