کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران پیلانێکی نوێی گرتووەتە بەر

13:37 - 17 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەوڵێکی دیکە بۆ سیخوڕی بەسەر خەڵکدا، لەو ژمارە تەلەفۆنانەی کە خامۆش کراون، کەڵک وەردەگرێتەوە.

بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی سیخوڕی بەسەر خەڵکدا، ئەو کەسانەی کە دەسبەسەر دەکرێن و ژمارە تەلەفۆنەکەیان دەکەوێتە دەستی ئیتلاعاتەوە، دواتر بۆ سیخوڕی کەڵکی لێوەردەگرن.

ژمارە تەلەفۆنی ئەو هاووڵاتییانە، دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاری پێدەکرێت؛ بۆ نموونە ئەپەکانی وەک: "تێلێگرام، واتس ئاپ و ڤایبێر" و باقی تۆڕەکانی دیکەی پێ دروست دەکرێت.

ئەو پیلانەی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی چالاکییە سیخوڕییەکانی بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمه بۆ کۆنترۆڵ و سەرکوتی خەڵک.