کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری بەرگریی کانادا مووشەکبارانی کەمپەکانی دێموکراتی مەحکووم کرد

11:29 - 21 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: وەزیری بەرگریی کانادا لە حیزبی کۆنسێرڤەتیڤ، لەسەر کردەوە تێرۆریستییەکەی ڕێژیم ئێران، بۆ سەر بنکەکانی دێموکرات هەڵوێستی گرت.

جەیمز بەزان، وەزیری بەرگریی کانادا لە حیزبی کۆنسێرڤەتیڤ، لەسەر کردەوەی تێرۆریستیی مووشەکبارانی کەمپەکانی حیزبی دێموکرات، لەسەر فەیسبووکی خۆی هەڵوێستی گرت و بە توندی مەحکوومی کرد.

ئەمە هەڵوێستی فەرمی حیزبی کۆنسێرڤەتیڤی وڵاتی کانادایە کە دەڵێت: ئێمە نابێت کوردەکان پشتگوێ بخەین، ئەو کارە تێرۆریستییەی ڕێژیمی ئێران دژ بە کوردەکان لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بێهەڵوێستی ئەوان، لە دژی ئەو ڕێژیمە سەرەڕۆیە بووە.

هەروەها ئاماژەی بە هاوکاریی سەربازە کاناداییەکان لەگەڵ پێشمەرگە لە شەڕی داعش کردووە و وتوویەتی: پێشمەرگەی کوردستان شەڕی کردووە لە دژی داعش و قوربانی و فیداکاریی ئەوان نابێت پشتگوێ بخرێ و ناشکرێ ئەوان لە کاتێکدا ئەکرێن بە ئامانجی دەوڵەتێک کە پاڵپشتی لە تێرۆریستەکان دەکات و پەرە بە تێرۆریزم لە ناوچەکە دەدات لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بیر بکرێن.

جەیمز بەزان، لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە، کە حیزبی کۆنسێرڤەتیڤ و حکوومەتی کانادا لەگەڵ دۆستانی لە ناوچەکە دەبێت دژی تێرۆریزم بن.